تاران؛ محەممەدڕەزا عەبدولڕەحمانزادە، مێرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵانی خەڵکی سەڵماس، شوناسی یەکێک لە کوژراوان بە فیشەکی جەنگی

05:50 - 3 رێبەندان 2725

یەکی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ محەممەدڕەزا عەبدولڕەحمانزادە، مێرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵانی خەڵکی سەڵماس، شوناسی یەکێک لە کوژراوانی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە ١٩ی بەفرانبار لە تارانە کە بە فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ "محەممەدڕەزا عەبدولڕەحمانزادە" مێرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵانی کوردی خەڵكی سەڵماس، شەوی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵكی تاراندا، بە فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی کراوەتە ئامانج و گیانی لەدەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، تەرمی ئەم مێرمنداڵە ١٦ سالانە بۆ قوم ڕاگوێزراوە و تاکوو ئێستا سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٢ ڕۆژ ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.