مەهاباد؛ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی حوسێن و سینا نیک‌سرشت

02:13 - 1 رێبەندان 2725

۲۸ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛ ڕۆژی ڕابردوو دوو هاووڵاتیی خەڵكی مەهاباد بە ناوەکانی "حوسێن نیک‌سرشت" و "سینا نیک‌سرشت" کە باوک و کوڕن،، بەشێوەی سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانابری ١٤٠٤، "حوسێن نیک‌سرشت" و "سینا نیک‌سرشت" خەڵکی گوندی "ترشکان" سەر بە شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئیتلاعاتەوە و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون. چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان هەتا ئێستا ناڕوونە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەم دوو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و هێزە ئەمنییەتییەکان هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.