کەرەج؛ ٩ ڕۆژ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی سینا نەزەری، کوردی یارسان و بلاگێر
۲۸ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٩ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ناڕوونیی چارەنووسی "سینا نەزەری" هاووڵاتیی کوردی یارسان و بلاگێر لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کەرەج سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ "سینا نەزەری" لاوی کوردی خەڵکی "سەفەرشا" سەر بە شارستای "گەهوارە (داڵاهۆ)" لە پارێزگای کرماشان و دانیشتووی کەرەج، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کەرەج لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە و تاکوو ئێستا سەبارەت بە چارەنووسی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی ٩ ڕۆژ، ئەم بلاگێرە لاوە لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.