سنە؛ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی فواد عنایەتی چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسیی پێشوو

02:08 - 1 رێبەندان 2725

۲۸ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛ دوای تێپەڕێنی دوو ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی "فواد عنایەتی" چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی سنە سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠٤، "فواد عنایەتی" بە هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا و سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

پێویستە بوترێ فواد عنایەتی پێشینەی چەندین جار دەسبەسەرکران و حوکمدرانی هەیە و لە کاتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیشدا دەسبەسەر کراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و هێزە ئەمنییەتییەکان لەمبارەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.