شاباد؛ ئەمیر نادری، لاوی تەمەن ٢٧ ساڵان شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوان بە فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکان

02:06 - 1 رێبەندان 2725

۲۸ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛ " ئەمیر نادری" لاوی تەمەن ٢٧ ساڵی خەڵکی شاباد، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە شابادە کە بە فیشەکی جەنگیی هێزەکانی سەرکوتی کۆماری ئیسلامی کوژراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەمیر نادری تەمەن ٢٧ ساڵان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی شاباد کرایە ئامانجی فیشەکی جەنگیی هێزەکانی سەرکوتی کۆماری ئیسلامی و گیانی لەدەست دا.

پێویستە بوترێ کە ئەمیر نادری کرێکار بووە و تەنیا سەرپەرستی بنەماڵەکەی بووە و ئاگای لە باوک و دایکی پیری خۆی بووە.