دەسبەسەرکرانی پێنج چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی جوانڕۆ؛ محەممەد هێجرانی، کامران مورادی، ئارام سەعیدیان، یەحیا دەرویشی و ماهان ئەعزەمی
۲۸ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛ شەوی ٢٧ی بەفرانبار پێنج هاووڵاتی و چالاکی ژینگەپارێزیی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوەکانی "محەممەد هێجرانی"، "کامران مورادی"، "ئارام سەعیدیان"، "یەحیا دەرویشی" و "ماهان ئەعزەمی" بە شێوەی سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا شەوی شەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٤، "محەممەد هێجرانی"، "کامران مورادی"، "ئارام سەعیدیان"، "یەحیا دەرویشی" و "ماهان ئەعزەمی" لە چالاکانی ژینگەپارێزیی خەڵكی جوانڕۆ کە هەموویان تەمەنیان کەمتر لە ٢٥ ساڵە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئیتلاعات و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون؛ هەتا ئێستا سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییانە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و هێزە ئەمنییەتییەکان لەمبارەوە ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.