تاران؛ یاسین ئێلاهی، لاوی تەمەن ١٨ ساڵانی خەڵكی ئیلام کە بە فیشەکی جەنگی لە ١٩ی بەفرانباردا کوژراوە
01:53 - 1 رێبەندان 2725
۲۹ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛ یاسین ئێلاهی لاوی تەمەن ١٨ ساڵانی خەڵکی ئاودانان لە پارێزگای ئیلام، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی خەڵك لە ١٩ی بەفرانبار لە تارانە کە بە فیشەکی جەنگیی هێزەکانی سەرکوتی کۆماری ئیسلامی کوژراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بۆ کوردپا وتی؛ "یاسین ئێلاهی" لاوی تەەمەن ١٨ ساڵانی خەڵكی ئاودانان شەوی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە کاتی ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی تاران لە "فەلەکەی دووهەمی دەوڵەت ئابادی تاران" بە چەکی کڵاشینکۆفی هێزەکانی سەرکوتی کۆماری ئیسلامی تەقەی لێ کراوە و فیشەک بەر سینگی کەوتووە و دەسبەجێ گیانی لەدەست داوە.
تەرمی ناوبراو لە گۆڕستانی "ئێبنێ بابوویە" لە شاری ڕەی لە پارێزگای تاران بە خاک سپێردراوە.