ئیلام؛ پوویا ڕۆستەمی لاوی کوژراو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەرکوت
19:06 - 25 بەفرانبار 2725
٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٤؛ شوناسی یەکێکی دیکە لە لاوانی کوژراو لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی بەدرە بۆ کوردپا بە "پوویا ڕۆستەمی" پشتڕاست کرایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم لاوە کوردە کە ڕوون نییە لە چ ڕێکەوتێکدا گیانی لەدەست داوە (بەڵام ئەگەری هەیە لە ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤دا بووبێ) لە ناڕەزایەتییەکانی بەدرەدا کوژراوە.
ناوی ئەم گیانلەدەستداوە "پوویا ڕۆستەمی" کوڕی ڕۆستەم، خەڵکی گوندی "کۆڵم" سەر بە شاری بەدرە و لە منداڵانی ئیلی "بێرەی" یە. ناوبراو لەدایکبووی سەرەتاکانی ساڵی ٨٠یە.