وەرامین؛ عرفان عەلیزاده، لاوی ۲۴ ساڵانی خەڵکی ئیلام لە گیانلەدەستداوان بە تەقەی ڕاستەوخۆ
22:39 - 24 بەفرانبار 2725
۲۴ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛ شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییە خەڵکییەکان لە شاری "وەرامین"ی تارن، بۆ کوردپا لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵان بە ناوی "عرفان عەلیزادە" خەڵکی شاری "لۆمار" سەر بە پارێزگای ئیلام پشتڕاست کراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، "عرفان عەلیزادە" خەڵکی شاری "لۆمار" سەر بە شاری سیروان لە پارێزگای ئیلام بووە کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی شاری وەرامین لە تاران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامی_سەرکوتکەرەکان کوژراوە.
ڕوون نییە کە ناوبراو لە چ ڕێکەوتیكدا گیانی لەدەست داوە، بەڵام ئەگەری هەیە کە لە ڕۆژانی ١٨ یا ١٩ی بەفرانباردا لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە کوژرابێت.