کەرەج؛ سەید میلاد ڕەحیمی هاووڵاتیی یارسانی کوژراو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان
22:38 - 24 بەفرانبار 2725
۲۴ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛ شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کەرەج بە ناوی "سەید میلاد ڕەحیمی" لە هاووڵاتییانی یارسانی خەڵکی زەردە بۆ کوردپا پشتڕاست کرایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم هاووڵاتییە خەڵکی گوندی "زەردە" سەر بە کرێند لە داڵاهۆی کرماشانە کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کەرەج، بە ئەگەری زۆرەوە لە ڕۆژانی ١٨ یان ١٩ی بەفرانباردا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان کوژراوە.
تەرمی ئەم لاوە کوردە ڕۆژی ڕابردوو، ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە گۆڕستانی کرێند بە خاک سپێردرا.