کرماشان؛ یاسین میرزایی قەلعەزەنجیری، هاووڵاتیی یارسان کە لە ئیتالیاوە گەڕابوویەوە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار بە فیشەکی جەنگی

22:34 - 24 بەفرانبار 2725

٢٣ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛ "یاسین میرزایی قەلعەزەنجیری"، هاووڵاتیی یارسان و خوێندکار لە ئیتالیا، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ی گەڕەکی "دەرەدرێژ"ی کرماشانە.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە سەبارەت بە وردەکارییەکانی وتی؛ ئەم خوێندکارە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە خەڵكییەکانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە گەڕەکی "دەرەدرێژ"ی کرماشان بە تەقەی هێزە نیزامی_سەرکوتکەرەکان لە سەری گیانی لەدەست داوە.

"یاسین میرزایی قەلعەزەنجیری" کوڕی محەممەدعەلی، لە پەیڕەوانی ئایینی یارسان و خوێندکار لە ئیتالیا بووە کە سێ ساڵ پێش بۆ خوێندن چووەتە ئیتالیا و لەم دواییانەدا بۆ بینینی بنەماڵەکەی گەڕاوەتەوە بۆ ئێران.