کرماشان؛ کەیوان ڕەزایی هاووڵاتیی یارسان، گیانلەدەستداوی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانبار بە فیشەکی جەنگی و ڕاستەوخۆی سپا

22:32 - 24 بەفرانبار 2725

۲۴ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛ شوناسی "کەیوان ڕەزایی" لە هاووڵاتییانی یارسان، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە گەڕەکی "دەرەدرێژ"ی کرماشان، بۆ کوردپا پشتڕاست کرایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، "كەیون ڕەزایی" لە پەیڕەوانی ئایینی یارسان، شەوی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆ و بە فیشەکی جەنگی لەلایەن هێزەکانی سپای "نەبی ئەکرەم" لە گەڕەکی "دەرەدرێژ"ی کرماشان کوژرا.