ساوه؛ ئەردەشێر زارعی، هاووڵاتیی یارسان و باوکی ۳ منداڵی بچووک بە تیری خەلاس لە ڕێگەی دەرمانخانە کوژرا
۲۴ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛ "ئەردەشێر زارعی" هاووڵاتیی یارسانی خەڵکی داڵاهۆ و دانیشتووی ساوه، ڕۆژی دووشەممه ۱۵ی بەفرانباری ۱۴۰۴ لە کاتێکدا کە نەخۆشیی دڵی بووە، پاش سەردانی پزیشک و چوون بۆ دەرمانخانە بۆ وەرگرتنی دەرمان، لە بەردەم دەرمانخانە و لە نێو شەقام لە پشتەوە تیری خەلاسی لێ دراوە و دەسبەجێ گیانی لەدەست داوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، بۆ ڕادەستکردنەوەی تەرمی ناوبراو داوای یەک میلیارد تمەن پارە کرابوو و لە کۆتاییدا بنەماڵەکەی توانایی دانی پارەکەیان نەبوو بە بێ ڕەزامەندیی خۆیان بە ناوی "شەهیدی حکوومەتی"ناوی تۆمار کرا. ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ناوبراو بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە گوندی شوێنی لەدایکبوونی بەڕێوە بچێت.
"ئەردەشێر زارعی" کوڕی ڕەحمان، تەمەن ٤٠ ساڵ و لەدایکبووی ساڵی ١٣٦٤ بووە. ناوبراو بە ڕەچەڵەک خەڵکی گوندی "درویت" سەر بە داڵاهۆ لە پارێزگای کرماشان بووە و لە شاری پاوە نیشتەجێ بووە. ناوبراو کرێکار و باوکی سێ منداڵی بچووک بە ناوەکانی "دانیال"، "ماردین" و "بانیا" بووە.