تاران؛ سیاوەش شێرزاد هاووڵاتیی خەڵكی بۆکان لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار بە تەقەی ڕاستەوخۆ
22:28 - 24 بەفرانبار 2725
٢٤ ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛ شوناسی "سیاوەش شێرزاد" هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان و دانیشتووی تاران، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە ٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ بۆ کوردپا پشتڕاست کرایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم هاووڵاتییە کە دانیشتووی تاران بووە، ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ دا بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی تاراندا کردووە و بە تەقەی ڕاستەوخۆ گیانی لەدەست داوە.
تەرمی ناوبراو ڕۆژی ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە بۆکان بە خاک سپێردرا.