شاباد؛ هۆلاکۆ ئەیوانی، ورزشوانی کوردی گیانلەدەستداو لە ١٨ی بەفرانبار بە تەقەی ڕاستەوخۆ

21:35 - 24 بەفرانبار 2725

۲۲ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛ شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە شاری شاباد، بەناوی "هۆلاکۆ ئەیوانی" بۆ کوردپا پشتڕاست کرایەوە کە وەرزشکار بووە.

سەرچاوەی ئاگاداری کوردپا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە وتی؛ "هۆلاکۆ ئەیوانی" شەوی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی شاباد بە تەقەی ڕاستەوخۆ و ئامانجداری هێزە نیزامی و سەرکوتکەرەکان کوژراوە.

لە ڕاگەیەندراوی کۆچی دوایی ناوبراودا کە بەدەستی کوردپا گەیشتووە نووسراوە؛ "ماڵاوا ئەو زامەی کە لەسەر دڵ مایتەوە."