سەلاسی باوەجانی؛ ئاکو محەممەدی، لاوی ٢٢ ساڵانی کورد لە گیانلەدەستداوانی ۱۸ی بەفرانباری قشم بە تەقەی ڕاستەوخۆ و ڕادەستکردنەوەی تەرمەکەی لە بەرانبەری یەک میلیارد تمەن

21:30 - 24 بەفرانبار 2725

٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٤؛ "ئاکۆ محەممەدی" لاوی تەمەن ٢٢ ساڵانی خەڵکی "سەلاسی باوەجانی" سەر بە پارێزگای کرماشان و دانیشتووی قشم، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە قشمە.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە وتی؛ "ئاکۆ محەممەدی" کوڕی ناسر و تەمەن ٢٢ ساڵان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی قشم لەلایەن هێزە نیزامی_سەرکوتکەرەکانەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژرا.

هێزە ئەمنییەتی و سەرکوتکەرەکان پاش کوشتنی ئەم لاوە ٢٢ ساڵانە تەرمەکەیان دزیوە و بنەماڵەکەیان خستووەتە ژێر گوشار و هەڕەشەی زۆرەوە تاکوو بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکە "یەک میلیارد تمەن پارە"یان پێ بدەن. لە کۆتاییدا بنەماڵەکە ناچار بە پێبژاردنی پارە بوون و لە ڕۆژی ٢١ی بەرانباردا تەرمەکەیان ڕادەست کرایەوە.

ئاکۆ محەممەدی بە ڕەچەڵەک خەڵکی "سەلاسی باوەجانی" سەر بە پارێزگای کرماشانە و ماوەی ١٠ ساڵ بووە نیشتەجێی قشم بووە.