زەڕنە_ئیلام؛ موبین فەیلی لاوی تەمەن ٢١ ساڵان لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار بە فیشەکی ڕاستەوخۆی سپا

21:27 - 24 بەفرانبار 2725

۲۲ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛ شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەسداوانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە شاری "زەڕنە"ی سەر بە شاری "ئەیوان" لە پارێزگای ئیلام، بۆ کوردپا  ڕوون بووەتەوە کە ناوی "موبین فەیلی"یە و تەمەنی ٢١ ساڵە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، موبین فەیلی لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی شاری "ڕەزنە" لە شەوی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران و گیانی لەدەست دا.