تاران؛ ئیبراهیم ئەحمەدپووریان، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز و یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار لە تاران
21:24 - 24 بەفرانبار 2725
٢٢ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛ "ئیبراهیم ئەحمەدپووریان"، هاووڵاتیی خەڵكی سەقز و دانیشتووی تاران، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە تارانە کە بۆ کوردپا ڕوون بووەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم هاووڵاتییە لە ڕەوتی نارەزایەتییە خەڵکییەکانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤دا بە تەقەی هیزە نیزامی_سەرکوتکەرەکان بەسەختی بریندار بووە و پاش ڕۆژێک، لە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤دا بە هۆی کاریبوونی برینەکانییەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.
ئیبراهیم ئەحمەدپووریان کوڕی عومەر و خەدیجە، باوکی دوو منداڵە، بە ڕەچەڵەک خەڵکی گوندی "شێخەڵە" سەر بە سەقزە و لە تاران نیشتەجێ بووە و لەوێ کاری کردووە.
١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، کوردپا بە بڵاوکردنەوەی زایاریگەلێک گیانلەدەستدانی ناوبراو لە تارانی پشتڕاست کردبوویەوە.