کرماشان؛ ئەندازیار زەهیر ئەمیرخانی، لاوی کورد، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار لە کاتی فیلمهەڵگرتن لە سەرکوتکاران، کرایە ئامانجی فیشەکی جەنگی

02:30 - 8 رێبەندان 2725

٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ ئەندازیار "زەهیر ئەمیرخانی" لاوی کوردی کرماشانی، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانبارە کە لە بلواری "تاقەوسان" بە فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ ناوبراو لە کاتی فیلمهەڵگرتن لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵک و تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان لە ناڕزاییان، بە فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکان و بە شێوەی ئامانجدار کرایە ئامانج و گیانی لەدەست دا.