کرماشان؛ ماهان ڕۆستەمی لاوانی تەمەن ٢١ ساڵانی کوردی یارسان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار لە "دەوڵەت ئاوا"
02:25 - 8 رێبەندان 2725
٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "ماهان ڕۆستەمی" لاوی تەمەن ٢١ ساڵانی کوردی یارسان و ناوچەی "گۆران"ی داڵاهۆ سەر بە پارێزگای کرماشان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانباری خەڵکی کرماشان لە ناوچەی "دەوڵەت ئاباد"ـە کە شەوی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ کە بە تەقەی فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە دڵی کوژراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ تەرمی ئەم لاوە تەمەن ٢١ ساڵانە پاش ڕادەستکردنەوەی بۆ بنەماڵەکەی، پاش چەند ڕۆژ لە گۆڕستانی "تەختگای سەفیاری سوڵتان"بە خاک سپێردراوە.
ئەم لاوە تەمەن ٢١ ساڵانە وازی لە خوێندن هێناوە و لە کاروباری وەرزێڕیدا یارمەتیی باوکی داوە.