شاهین شار؛ عەلی ئارمەند، لاوی تەمەن ١٨ سالانی کوردی کرماشانی، لە گیانلەدەستداوانی ١٩ی بەفرانبار بە تەقەی فیشەی جەنگی؛ خاوەنی میداڵی زێڕ کە خۆی بۆ کێبڕکییەکان ئامادە دەکرد

02:20 - 8 رێبەندان 2725

٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ " عەلی ئارمەند " لاوی ١٨ ساڵانی کورد و خەڵكی گوندی "ئەمیرئاباد"ی شاباد، سەر بە پارێزگای کرماشان و دانیشتووی "شاهین شار"ی ئێسفەهان،  شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی هەینی ١٩ی بەفرانبار لەم شارەیە کە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کوژراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ بنەماڵەی ناوبراو پاش چەند ڕۆژ توانیویانە تەرمەکەی وەرنگرنەوە و لە یەکێک لە گۆڕستانەکانی شاباد بە خاکی بسپێرن. هەروەها ئەم بنەماڵەیە ئیزنیان پێ نەدراوە تەرمی کوڕەکەیان ببینن.

عەلی ئارمەند سێ مداڵی زیڕی لە بواری لەشجوانیدا هەبووە و خەریکی خۆ ئامادەکردن بۆ کێبڕکێ بووە.