کرماشان؛ بێهرووز نەریمانیمێهر، لاوی تەمەن ٣٣ ساڵانی کورد، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار لە دەرەدرێژ
07:31 - 7 رێبەندان 2725
٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "بێهرووز نەریمانیمێهر" لاوی کوردی تەمەن ٣٣ ساڵانی خەڵکی کرماشان و دانیشتووی گەڕەکی دەرەدرێژ، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانبار لەم گەڕەکەیە کە بە فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە.
سەرچاوەیەەکی ئاگاداری کوردپا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ تەرمی "بێهرووز نەریمانیمێهر" پاش بەدواداچوونی زۆری بنەماڵەکەی ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ وەرگیرایەوە و ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بەفرانبار لە سەرپێڵ بە خاک سپێردرا.
بێهرووز نەریمانیمێهر خێزاندار و باوکی دوو کچ بووە.