بەدرە؛ فائێزە ڕەشیدی پاش برینداربوون بە چەکی ساچمەیی دەسبەسەر کرا
18:53 - 14 بەفرانبار 2725
١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤؛ ڕۆژی ڕابردوو هاووڵاتییەکی خەڵکی "بەدرە" بە ناوی "فائێزە ڕەشیدی" پاش برینداربوون، لەلایەن هێزە ئەەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ ڕۆژی شەممە ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤، "فائێزە ڕەشیدی" پاش ئەوەی کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکاندا لەلایەن هێزەکانی سەرکوتەوە بە چەکی ساچمەیی بریندار کرا، لە جیاتی ڕاگوێزران بۆ نەخۆشخانە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.