ئیلام؛ میعاد سادهمیری، لاوی تەمەن ٢٦ ساڵانی خەڵکی ئیلام، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٩ی بەفرانبار
21:02 - 4 رێبەندان 2725
٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "میعاد سادهمیری" لاوی تەمەن ٢٦ ساڵانی خەڵکی ئیلام، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئیلامە کە بە فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە وتی؛ "میعاد سادهمیری" هاووڵاتیی تەمەن ٢٦ ساڵانی خەڵکی ئیلام، شەوی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئیلامدا، بە فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی کراوەتە ئامانج و کوژراوە.
هێشتا بۆ کوردپا ڕوون نەبووەتەوە کە ئایا تەرمەکەی ڕادەست کراوەتەوە یان نا و هەروەها ڕوون نییە کە بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی پارەیەک لە بنەماڵەکەی وەرگیرابێ یان ناچار بە واژۆی بەڵێننامەی نووسراو کرابێتن.