ئاودانان؛ یەک حەفته دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی موحسن باویر و ئاگردانی کافەکەی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە
٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ سەرەڕای تێپەربوونی سەرەڕۆیانەی "موحسن باویر" هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئاودانان و خاوەنی کافەی "گوڵ" هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە. هاوکات ڕۆژێک پاش دەسبەسەرکران، کافەکەی لەلایەن کەسانی سەر بە حکوومەتەوە ئاگر دراوە و زیاتر لە ٧٠٠ میلیۆن تمەن خەساری ماڵییان پێ گەیاندووە.
سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ "موحسن باویر" هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئاودانان، ڕۆژی ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٤، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوینێکی نادیار ڕاگوێزرا و تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
ئەم سەرچاوەیە هەروەها ڤیدیۆیەکی لە ئاگردانی کافەی ناوبراو لەلایەن هێز و کەسانی سەر بە حکوومەتەوە بۆ کوردپا ناردووە و ئاماژەی بەوە کرد؛ موحسن باویر، خاوەنی کافە "گوڵ" لە "ئاودانان"ی ئیلام، ڕۆژێک پاش دەسبەسەرکران لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، لەلایەن کەسانی سەر بە حکوومەت دووکانەکەی ئاگر دراوە. بە وتەی ئەم سەرچاوەیە ڕێژەی خەسارە مادییەکە کە لەم کافەیە دراوە بە ٧٠٠ میلیۆن تمەن خەمڵێندراوە.