کەرەج؛ ڕەسووڵ چەقاکەبوودی، لاوی کوردی خەڵکی کرماشان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٩ی بەفرانبار

20:49 - 4 رێبەندان 2725

٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "ڕەسووڵ چەقاکەبوودی" هاووڵاتیی لاوی کوردی خەڵکی کرماشان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کەرەج لە ١٩ی بەفرانبارە کە بە فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە وتی؛ "ڕەسووڵ چەقاکەبوودی"، شەوی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کەرەجدا، بە فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی کراوەتە ئامانج و کوژراوە.

هێشتا بۆ کوردپا ڕوون نەبووەتەوە کە ئایا تەرمەکەی ڕادەست کراوەتەوە یان نا و هەروەها ڕوون نییە کە  بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی پارەیەک لە بنەماڵەکەی وەرگیرابێ یان ناچار بە واژۆی بەڵێننامەی نووسراو کرابێتن.