کیش؛ ئاریا مورادی، لاوی تەمەن ٢٥ ساڵانی کوردی خەڵکی سەقز، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار
20:47 - 4 رێبەندان 2725
٣ی ڕێبەندانی ۱۴۰۴؛ "ئاریا مورادی" لاوی تەمەن ٢٥ ساڵانی کوردی خەڵکی سەقز و دانیشتووی کیش، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار لەم شارەیە کە بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ "ئاریا مورادی" شەوی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کیش لە پارێزگای هورموزگان، بە فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی کرایە ئامانج و کوژرا.
تەرمی ناوبراو لە بەرانبەر ٧٠٠ میلیۆن تمەندا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.