کرماشان؛ حەمیدڕەزا یووسفی، لاوی کورد، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی کوشتاری بەکۆمەڵی "ئێلاهییە" لە ١٨ی بەفرانبار
٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "حەمیدڕەزا یووسفی" لاوی کوردی خەڵکی کرماشان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانبار لە شارەکی "ئێلاهییە"ی کرماشانە کە بە فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا وتی؛ "حەمیدڕەزا یووسفی"، شەوی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کرماشاندا لە شارەکی "ئێلاهییە"، بە فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی کراوەتە ئامانج و کوژراوە.
ئەم سەرچاوەیە سەبارەت بە کوشتنی بەکۆمەڵی شارەکی "ئێلاهییە" لە بلواری "شاهێد" وتی: دەیان کەس لەم شارەکە کەوتنە بەر ڕەگباری هێزە سەرکوتکەرەکان و هێزە نیزامییەکانی "سپای نەبی ئەکرەم" کە لانیکەم ١٥ کەس کوژران و دەیان کەسیش بریندار کران. "حەمیدڕەزا یووسفی" یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ئەم کوشتارەیە کە شوناسی پاش دوو حەفتە ئاشکرا کراوە.