مەهاباد؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی یەعقووب مەبزووله لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

22:49 - 10 بەفرانبار 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، هاووڵاتییەک بە ناوی «یەعقووب مەبزووله» کوڕی عومەر و خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بەمەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەلگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردووە.

ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: هەروەها هێزە ئەمنییەتییەکان پاش پشکنینی ماڵی یەعقووب مەبزوولە، هەندێ کەلوپەلی کەسیی ناوبراویشیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.