سەقز؛ دەسبەسەرکرانی حەمید نەباتی و مستەفا مسری له لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

22:44 - 10 بەفرانبار 2725

ڕۆژی دووشەممە ٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "حەمید نەباتی" و "مستەفا مسری" خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی لە شوێنی کارەکەیان و لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تاکوو ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم دوو هاووڵاتییە بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی ئەم دوو کەسە بێ ئاکام بووە.

مستەفا مسری، ئەندامی گرووپی شاخەوانیی سەقزە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.