مەریوان؛ حەوت ڕۆژ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی عرفان محەممەدی

17:04 - 9 بەفرانبار 2725

ڕۆژی سێشەممە ٢ی بەفرانباری ١٤٠٤، هاووڵاتییەک بە ناوی "عرفان مەحموودی" کوڕی عەبدوڵڵا و خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و سەرەڕای تێپەڕبوونی حەوت ڕۆژ لە کاتی دەسبەسەرکرانی، سەبارەت بە چارەنووسی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: عرفان محەممەدی پاش دەسبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە و تاکوو ئێستا لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

عرفان محەممەدی لەدایکبووی ١٣٧١ لە سنەیە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.