مەریوان؛ شێرکۆ کانی‌سانانی، چالاکی ژینگەپارێز و وێنەگری ئەنجومەنی سەوزی چیا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

16:44 - 3 بەفرانبار 2725

ڕۆژی سێشەممە ٢ی بەفرانباری ١٤٠٤، شێرکۆ کانی‌سانانی، چالاکی ژینگەپارێز و وێنەگری ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم وێنەگرە کوردە پاش گەڕانەوە لە ڕێوڕەسمی "زاگرۆسانە"ی گوندی "نێ" لە شاری مەریوان و بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم چالاکە ژینگەپارێزە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.