سەقز؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی محەممەدعەلی وەیسی، چالاکی ژینگەپارێز
16:37 - 3 بەفرانبار 2725
٢ی بەفرانباری ١٤٠٤؛ محەممەدعەلی وەیسی، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سەقز سەرەڕای تێپەڕبوونی ٤٥ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی، چارەنووسی ناڕوونە و لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنەدا ڕاگیراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم چالاکە ژینگەپارێزە تاکوو ئێستا لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.
ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ناوبراویان لە شوێنی کارەکەی خۆی دەسبەسەر کردووە.
محەممەدعەلی وەیسی لە ژینگەدۆستانی سەقزە کە تاکوو ئێستا ٥٠٠ باڵندەی برینداری سارێژ کردوون و بۆ سروشتی گەڕاندوونەتەوە.
تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم چالاکە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.