ورمێ؛ چەنگیز جەهانگیری، بلاگێر بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی ئازاد کرا
00:23 - 2 بەفرانبار 2725
ڕۆژی دووشەممە یەکی بەفرانباری ١٤٠٤، چەنگیز جەهانگیری، بلاگێر و کۆمێدیکاری خەڵکی ورمێ بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە گرتنگەی پۆلیسی فەتای ورمێ ئازاد کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.
ئەم بلاگر و کۆمێدیکارە ڕۆژی شەممە ٢٩ی سەرماوەزی ١٤٠٤، پاش بانگکران بۆ پۆلیسی فەتای ورمێ بە هۆی بڵاوکردنەوەی پۆستی ڕەخنەگرانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەسبەسەر کرابوو.