یەزد؛ حوکمی سێدارەی وەحید ئارمان، بەندکراوی خەڵکی کرماشان جێبەجێ کرا

07:38 - 16 خەزەڵوەر 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممه ١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، حوکمی سێدارەی وەحید ئارمان، بەندکراوی خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی یەزد جێبەجێ کرا.

ئەم بەندکراوە ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی لەسێدارەدانەکەی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو.

ئەم بەندکراوە ٣٤ ساڵەیە نزیکەی ساڵێک پێش ئێستا بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر" دەسبەسەر کرابوو و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوو.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.