خۆی؛ خالس پەرویزی و یووسف پەرویزی بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران کوژران

03:31 - 26 خەزەڵوەر 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٢٤ی خەزەلوەری ١٤٠٤، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "خالس پەرویزی" تەمەن ٣٥ ساڵ و "یووسف پەرویزی" تەمەن ٤٢ ساڵ هەردووکیان کوڕی وەلی خەڵکی گوندی "قنلق" سەر بە ناوچەی کۆتۆلی خۆی بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران گیانیان لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزەکانی سپای پاسداران لە نزیک گوندی "ئاڵمالوو" سەر بە ناوچەی کۆتۆل بە بێ ئاگادارکردنەوە و هۆشداریدانی پێشوو و بە گومانی گواستنەوەی کاڵای قاچاخ تەقەیان لەم دوو برایە کردووە.

ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: تاکوو ئێستا تەرمی ئەم دوو برایە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەیان، ڕادەست نەکراوە.

خالس پەرویزی خێزاندار و باوکی چوار منداڵ بووە و یووسف پەرویزیش خێزاندار و دوو باوکی منداڵ بووە.