گیانلەدەستدانی دوو کرێکاری سەقزی لە یەک حەفتەدا؛ ڕەسووڵ داراب و جەواد بەهرامی بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانیان لەدەست دا

ی ڕەزبەری ۱۴۰۴؛ لە ڕۆژانی ۸ و ۱۴ی ڕەزبەری ١٤٠٤دا، دوو کرێکاری خەڵکی سەقز بە ناوەکانی «ڕەسووڵ داراب»، وەستای جۆشکاری و «سەید جەواد بەهرامی»، لە بینای نیوهکارەدا بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی و بەربوونەوە بۆ نێو کاناڵی ئاسانسۆر گیانیان لەدەست داوە.
ڕۆژی دووشەممه ۱۴ی ڕەزبەری ۱۴۰۴، وەستاکارێکی جۆشکاریی خەڵکی سەقز بە ناوی «ڕەسووڵ داراب»، لە کاتی کارکردن لە بینایەکی نیوهکاره در شارەکی «زاگرۆس»ی بەهارستان بە هۆی بەربوونەوە لە بینایەکی ٤ نهۆمی گیانی لەدەست دا.
ڕەسووڵ داراب، ٤٠ ساڵە، خیزاندارە و دوو منداڵی هەیە.
پێشتر لە ٨ی ڕەزبەری ۱۴۰۴دا، کریکارێکی لاو بە ناوی «سەید جەواد بەهرامی»، ۲۴ ساڵە و خەڵکی سقز، لە کاتی کارکردن لە بینایەکی نیوهکاره لە فازی دووەمی فەرهەنگیان، بە هۆی بەربوونەوە بۆ نێو کاناڵی ۸ میتریی ئاسانسور گیانی خۆی دەست دابوو.
جەواد بەهرامی خێزاندارە و نزیکەی مانگێک بووە کە ژیانی هاوبەشی پێک هێناوە.
پێشتر کوردپا بەبۆنەی یەکی مەی، ڕۆژی جیهانیی کرێکار لە ڕاپۆرتیکی ئاماریدا پەرژابوویە سەر ژمارەی کۆڵبەران، کرێکاران و کاسبکارانی کوژراو و بریندارکراو له کوردستانی ئێران لە ساڵی ۱۴۰۳ کە بەم شێوەیە بووە؛
_ کوژران و برینداربوونی ۱۷۰ کۆڵبەر (۳۹ کوژراو و ۱۳۱ بریندار)
_ کوژران و برینداربوونی ۷۰ کرێکار (۶۰ مردن و ۱۰ بریندار)
_ کوژران و برینداربوونی ۱۸ کاسبکار (۱۲ کوژراو و ۶ بریندار)
بەپێی ئەم ئامارە لە ساڵی ١٤٠٣دا، سێ کرێکاری کورد بە هۆی ڕووداوی کار لە تورکیە گیانیان لەدەست دابوو.