سنە؛ تالب هیجرتی‌پوور لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە لە سێدارە درا

03:49 - 16 رەزبەر 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٤، حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی «تالب هیجرتی‌پوور» خەڵکی شاری مەریوان لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.

به وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە نزیکەی ١٢ ساڵ پێش به تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەسبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە به لەسێدارەدران سزا درا.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان یان میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.