کامیار بەراتی و کەیوان محەممەدی لە بەندیخانەی دێزڵاوا و زەنجان لە سێدارە دران

23:43 - 14 رەزبەر 2725

١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤؛ لە ماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا حوکمی لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد لە پێوەندی لەگەڵ تۆمەتەکانی "کوشتن" و "تاوانەکانی ماددەی هۆشبەر" لە بەندیخانەی دێزڵاوای کرماشان و بەندیخانەی زەنجان جێبەجێ کرا.

ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی ڕەزبەری ١٤٠٤، کامیار بەراتی، خەڵکی کرماشان، بە تۆمەتی "کوشتن" لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان لە سێدارە درا.

هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤، کەیوان محەممەدی، خەڵکی گوندی گردمیرانی سەرێ سەر بە دێولان لە پارێزگای سنە و دانیشتووی ئیسلام شاری تاران، بە تۆمەتی پێوەندیدار بە "تاوانەکانی ماددەی هۆشبەر" لە بەندیخانەی زەنجان لە سێدارە درا.

لەسێدارەدرانی ئەم کەسانە لە میدیا حکوومەتییەکانی کۆمار ئیسلامیی ئێراندا ڕانەگەیەندراون.