بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی فەتاح یووسفپوور لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
03:15 - 9 خەزەڵوەر 2725
ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، فەتاح یووسفپوور، هاووڵاتیی خەڵكی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوینێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کردووە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەتییەکان پاش پشکنینی ماڵی ناوبراو، دەستیان بەسەر مۆبایلەکەیدا گرتووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.