ئێسفەراین؛ حوکمی لەسێدارەدانی عەلی ساعدپەنا، بەندکراوی کورد جێبەجێ کرا

06:04 - 8 خەزەڵوەر 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "عەلی ساعدپەنا"، خەڵکی ئێسفەراین لە بەندیخانەی ئەم شارە جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە نزیکەی دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرا.

عەلی ساعدپەنا تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی گوندی "کەڵاتەی ئاغازدە" سەر بە شاری ئێسفەراین بووە.

تاکو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.