بانە؛ ڕێبوار محەممەدزادە، کۆڵبەر و باوکی دوو منداڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان لە بانە کوژرا

23:35 - 9 رەزبەر 2725

نیوەشەوی ٩ی ڕەزبەری ١٤٠٤، "ڕێبوار محەممەدزادە" کۆڵبەری تەمەن ٣٨ ساڵ و باوکی دوو منداڵ، خەڵكی گوندی "سپیدار" سەر بە شاری بانە، لە ناوچەی سنووریی "سوورکێو"ی ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان گیانی لەدەست دا.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری "کوردپا" وێڕای پشتراستکردنەوەی ئەم هەواڵە وتی: "ڕێبوار محەممەدزادە" لە کاتی کۆڵبەریدا لەم ناوچەیە بە فیشەکی شەڕکەر کراوەتە ئامانج و لە هەمان شوێندا گیانی لەدەست داوە.

تەرمی ئەم کۆڵبەرە پاش گیانلەدەستدانی ڕەوانەی نەخۆشخانەی "سەلاحەدینی ئەیووبی"ی بانە کراوە و دواتر ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.

ڕێبوار محەممەدزادە خێزاندار بووە و کوڕ و کچێکی هەبووە.