بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی ئارام وەفایی، لاوی تەمەن ١٨ ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
23:41 - 4 خەزەڵوەر 2725
سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی "ئارام وەفایی" کوڕی عوسمان خەڵکی گوندی "عەباس ئاباد" سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی کاتژمێر ٦ی سەرلەبەیانی ئەم لاوەی کوردەیان لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کردووە.
ئارام وەفایی پێشتریش بانگی ئیتلاعاتی بۆکان کرابوو.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.