مەهاباد؛ سرووش یووسفزادە بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی مەهاباد ڕاگوێزرا

23:31 - 4 خەزەڵوەر 2725

ڕۆژی شەممە ٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی مەهاباد بە ناوی "سرووش یووسفزادە" بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی مەهاباد ڕاگوێزرا.

٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٤، ئەم هاووڵاتییە کوردە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی مەهابادەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "سیامی" بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە شەش مناگ بەندکرانی داسەپاو مەحکووم کرا.

ناوبراو لە ڕۆژی ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤دا پاش ٢٥ ڕۆژ دەسبەسەرکران و لێپرسینەوە بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی و هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دادگاییەکەی ئازاد کرا.

پێشتر کوردپا ڕایگەیاندبوو کە کاتژمێر ٤ی سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، سرووش یووسف‌زاده بە بێ بەڵگەی یاسایی و دوابەدوای هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

لەم دەسبەسەرکرانە سەرەڕۆیانەیەدا هێزە ئەمنییەتییەکان جگە لە دەستداگرتن بەسەر کەلوپەلی کەسیی سرووش یووسف‌زادەدا، دەستیان بەسەر مۆبایلی باوک و براکەشیدا گرتووە.