ورمێ؛ هەڵوەشانەوەی حوکمی سێدارەی پێنج کەس لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٤٠١ لە دیوانی باڵای وڵات
سزای سێدارەی پژمان سوڵتانی، ڕزگار بەیگزادە بابامیری، عەلی(سۆران) قاسمی، کاوە ساڵحی و تەیفوور سەلیمی بابامیری، لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژینا لەلایەن لقی ٣٩ی دیوانی باڵای وڵاتەوە هەڵوەشایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، دۆسییەی ئەم پێنج بەندکراوە سیاسییە کوردە بە مەبەستی پێداچوونەوەی دووبارە ڕادەستی دادگای ئینقلابی مەهاباد کراوە و ئەم حوکمە ڕۆژی شەممە ٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٤٤ بە شێوەی فەرمی بە بنەماڵەکانیان ڕاگەیەندراوە.
حەفتەی رابردووش، لقی یەکی دادگای کەیفەری یەکی پارێزگای ورمێ ئەم پێنج دەسبەسەرکراوەی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیی لە تۆمەتی "دابینکردنی ماڵیی تێرۆریسم لە ڕێگەی دابینکردن و دابەشکردنی دەرمان" بێتاوان ناسیوە.
پووشپەڕی ١٤٠٤، پژمان سوڵتانی، ڕزگار بەیگزادە بابامیری، عەلی (سۆران) قاسمی، کاوە ساڵحی و تەیفوور سەلیمی بابامیری، لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ورمێوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ڕەزا نەجەفزادە" و ڕاوێژکاریی "ئیسماعیل بەزرکاری" بە لەسێدارەدان، بەندکران و پێبژاردنی سزای نەختی حوکم دراون.
پێشتر پژمان سوڵتانی بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" لەلایەن لقی یەکی دادگای سزاکانی تایبەت بە مێرمنداڵانەوە لە پارێزگای ورمێ بە لەسێدارەدران سزا درابوو و ڕزگار بەیگزادەبابامیری و عەلی (سۆران) قاسمی بە تۆمەتی "هاوکاری لە کوشتن" بە ڕیز بە ١٥ و ١٠ ساڵ و یەک ڕۆژ بەندکرانی داسەپاو حوک درابوون. کاوە ساڵحی تۆمەتباری دیکەی ئەم دۆسییەیەش لە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان بێبەری کرا.
کۆبوونەوەی دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی ئەم بەندکراوانە لە ڕۆژی ٩ی بەفرانباری ١٤٠٣ لە لقی یەکی دادگای سزاکانی تایبەەت بە مێرمنداڵان لە پارێزگای ورمێ بەڕێوە چوو و لە ڕۆژی ٢٦ی بەفرانباردا حکومەکەیان لە بەندیخانەەی ناوەندیی ورمێ پێ ڕاگەیەندرا.
ڕۆژی ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٢، عەلی (سۆران) قاسمی تەمەن ٢٨ ساڵ و کوڕی ناسر، پژمان سوڵتانی تەمەن ٣٢ ساڵ و کوڕی عەبدوڵلا و کاوە ساڵحی تەەمەن ٤٤٢ ساڵ و کوڕی ئەحمەد بە بێ بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکانی خۆیاندا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ کران.
ڕزگار بەیگزادە بابامیری تەمەن ٤٧ ساڵ کوڕی سەلاحەدینیش ڕۆژی ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
هەروەها تەیفوور سەلیمی بابامیری لە ڕەشەمەی ١٤٠١دا بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە بانە دەسبەسەر کرابوو.
ئەم پێنج هاووڵاتییە کوردەی خەڵكی شاری بۆکان، ماوەی چەند مانگ لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لەژێر ئەشکەنجەی توندی فیزیکی و دەروونیدا بوون و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ کران.