بانە؛ ئیبراهیم پیرانزاد، کۆڵبەری لاو بە هۆی تەقەی فیشەک لە دڵی گیانی لەدەست دا و کۆڵبەرێکی دیکە بەسەختی بریندار بوو
شەوی هەینی ٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئیبراهیم پیرانزاد" خەڵكی بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە گیانی لەدەست دا و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "شاهۆ ڕۆستەمی" بەسەختی بریندار بوو.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە سنووری "سارەدوا"ی بانە تەقەیان لەم گرووپە لە کۆڵبەران کردووە و ئیبراهیم پیرانزاد بە هۆی لێدانی فیشەک لە دڵی دەسبەجێ گیانی لەدەست داوە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی: تەرمی ئەم کۆڵبەرە کوژراوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە کراوە.
ئەم سەرچاویە ڕاشیگەیاند: کۆڵبەرە بریندارەکەی ئەم ڕووداوە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە کراوە.
ئیبراهیم پیرانزاد، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە و خەڵکی گوندی "بێڵوو" سەر بە شاری بانە بووە.