سنە؛ محەممەد فەرەجی لە بەندیخانەی سنە لە سێدارە درا

23:28 - 9 رەزبەر 2725

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی ڕەزبەری ١٤٠٤، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "محەممەد فەرەجی" خەڵكی شاری مەریوان لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە چوار ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست"ی خاڵۆی خۆی لەسەر کێشەی دارایی دەسبەسەر کرا و لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە بە لەسێدارەدران سزا درا.

محەممەد فەرەجی تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵكی گوندی "لەنجاوا"ی مەریوان بووە.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.