بانە؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی شاهۆ ئیبراهیمی و ڕاگواستنی بۆ شوێنێکی نادیار

05:20 - 29 رەزبەر 2725

ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شاهۆ ئیبراهیمی" دانیشتووی گوندی "سەبەدلوو" سەر بە شاری بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوینێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ شاهۆ ئیبراهیمی خەڵکی سەقزە و ڕۆژی یەکشەممە دوابەدوای هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی و بە بێ بەڵگەی یاسایی لە شوێنی ژیانی خۆی لە گوندی "سەبەدلوو" دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.