ئێسفەراین؛ سزای لەسێدارەدانی عێماد مەرگان، بەندکراوی کورد جێبەجێ کرا

23:38 - 23 رەزبەر 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤، سزای لەسێدارەدرانی عێماد (قەنبەر) مەرگان، بەندکراوی کوردی خەڵکی ئێسفەراین سەر بە پارێزگای خوراسان، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.

ئەم بەندکراوە تەمەن ٢٥ ساڵە، نزیکەی دوو ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە بە لەسێدارەدران سزا درا.

عێماد مەرگان خەڵکی گوندی "سەست" سەر بە شاری ئێسفەراینە.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.