تاران؛ دەسبەسەرکرانی گزینگ قازی، نووسەری کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

23:26 - 23 رەزبەر 2725

ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی ڕەزبەری ١٤٠٤، گزینگ قازی، نووسەری خەڵکی مەهاباد و دانیشتووی تاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم ژنە و دەسبەسەریان کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەتییەکان مۆبایلی ئەم نووسەرە کوردەیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

ئەم سەچاوەیە ڕاشیگەیاند: گزینگ قازی لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا تەنیا یەک جار پێوەندییەکی تلفۆیی کورتی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە.

ئەم نووسەرە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، بابەتێکی ڕەخنەگرانەی سەبارەت بە دۆخی ئێستای ئێران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کردبووەوە.

گزینگ قازی، دەرچووی کارناسیی باڵای وێژەی فارسییە و لە بوارەکانی شێعر، نووسین و ڕاوێژکاریی کۆمەڵایەتیدا چالاکە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی گزینگ قازی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.